یەكەم جارە لە مێژووی سوید.. متمانە لە حكومەت وەردەگیرێتەوە

یەكەم جارە لە مێژووی سوید.. متمانە لە حكومەت وەردەگیرێتەوە

پەرلەمانی سوید بڕیاری دا متمانە لە ستیڤان لۆڤین سەرۆك وەزیرانی سوید وەربگرێتەوە لە ڕووداوێكی دەگمەن كە یەكەم جارە لەمێژووی ئەو وڵاتە دێتە دی.

هەوڵەكانی سوید دووپاتیان كردووەتەوە كە بە زۆرینەی 109 دەنگ  لە كۆی 181 ئەندام لە پەرلەمانی سوید ئەم متمانەیە سەندراوەتەوە.

بەم هەنگاوەش ستیڤان لۆڤین یەكەم سەرۆك وەزیرانن لە مێژووی سوید دەبێت كە متمانەی لێ دەسەندرێتەوە.

ئەمەو لەم دواییەدا گرژی كەوتبووە نێوان حزبە پێكهێنەرەكانی حكومەت و نێوان حزبەكانی ئۆپۆزسیۆن، ئەمەش بە هۆی ئەوەی كە حكومەت پرۆژەی یاسای كرێی خانووی خستبووەڕوو، لەمەشدا حزبی چەپ ناڕەزایی دەربڕی و هەڕەشەی ڕووخانی حكومەتی كرد، گرژییەكەش زیارت بوو دوای ئەوەی حزبی ڕاستڕەو داواكارییەكی فەرمی پێشكەش كرد بە دەنگدان بۆ وەرگرتنەوەی متمانه، ئەوە بوو دەنگ دراو بە زۆرینە ئەنجام درا.

بەم بڕیارەش دوو بژاردە لەبەردەم ستیڤان لۆڤیندایە، یەكەم داواكردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی تازە، دووەمیان داوا لە پەرلەمان بكات سەرۆكێكی تازە بۆ سەرۆك وەزیران كاندید بكات تاكو حكومەتێكی تازە پێك بهێنێت.

ئەگەر دووەم بژاردەش هەڵبژێرێت، ئەوا كەسی كاندیكراو دەبێ حكومەتێك یێك بهێنێت كە پەرلەمان ڕەزامەندی لەسەر بكات، بەڵام چونكە چەندین حزب لە پەرلمان بەشدارن، بۆیە ئەستەمە حكومەتێكی ئیئتلافی پێك بێت كە بە زۆرینەی یەلەمان دەنگی پێ بدرێت.

 

 

 

Top