سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له ئه‌نتۆنێۆ گۆتریس ده‌كات
به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ، نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان له تویتكدا پیرۆزبایی دووباره هه‌ڵبژادنه‌وه‌ی له ئه‌نتۆنیو گۆتریس كر د و تیادا هاتووه ( پیرۆزبایی له ئه‌نتۆنیۆ گۆتریس ده‌كه‌م به بۆنه‌ی دووباره به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئێمه چاومان له‌وه‌یه كه به‌رده‌وامی بده‌ین به هامه‌هه‌نگی نزیكی نێوانمان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حدیانه‌ی كه رووبه‌رووی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌بێته‌وه.
جیگه‌ی ئاماژه پێكردنه له‌و ماوه‌یه‌ی كه ئه‌نتۆنێۆ گۆتریس پۆستی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی وه‌رگرتووه ، په‌یوه‌ندیه‌كی توندوتۆڵ له‌نیوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌گگرتووه‌كان هه‌یه.
