ئەتۆم
لە نێوان ساڵانی ١٩٠٨ بۆ ١٩١٧ زانای فیزیای ئەمریكی (رۆبێرت میلیكان) زنجیرە تاقیكردنەوەیەكی ناوازەی ئەنجام دا، بۆ دۆزینەوەی بەھای بارگە، كە ئەلیكترۆن (e) هەڵگریەتی، بڕی بارگەی ئەلیكترۆن كە میلیكان دۆزییەوە نزیكەی 1.602x10^-19 كۆلۆم بوو، كە ئەویش زۆر نزیكە لەو ژمارەیەی ئێستا، هەروەها پۆمسۆن و میلیكان ئاماژەیان بە بچووكیی بارستەی ئەلیكترۆن كرد. بارستەی ئەلیكترۆن نزیكەی ١/١٨٣٧ ڕێژەی بارستەی ئەتۆمییە، بەم شێوەیە ئەلیكترۆن بوو بە یەكەمین تەنۆلكەی بەشە ئەتۆمی كە دۆزرایەوە (sub-atomic particle)، هەر لە سەردەمی فاراداییەوە كە شیبوونەوەی كارەبایی كرد، لەو باوەڕەدا بوو كە كارەبا لە ڕێگەی تەنۆلكەی وردەوە دەگوازرێتەوە، دواتر (جۆرج ستۆنی) بچووكترین یەكە كە كارەبا دەگوازێتەوە ناوی نا ئەلیكترۆن، بەبێ گوێدانە ئەوەی تەنۆلكەیە، یان نا، پۆمسۆن لە ساڵی ١٩٠٤ پێشبینی مۆدێلێكی نوێی كرد بۆ ئەتۆم، گوتی ئەتۆم گۆییە و بارگەی پۆزەتیڤی تێدایە، كە بەدەوریدا بازنەی ئەلكترۆنی هەیە و لەوانەیە بە دەوریدا بسووڕێنەوە، هەروەها گوتیشی بارستەی ئەتۆم بە بارستەی ئەلیكترۆن دیاری دەكرێت، هەر بۆیە بەم تێگەیشتنەش هایدرۆجین بڕێكی زۆر ئەلیكترۆنی تێدایە.
