ماكرۆن جارێكی دیكە هەڕەشەی كشانەوەی هێزەكانی لە مالی دەكات

ماكرۆن جارێكی دیكە هەڕەشەی كشانەوەی هێزەكانی لە مالی دەكات

 

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا ڕایگەیاند كە بە نیازە  وڵاتەكەی هێزەكانی لە مالی بكێشێتەوە، ئەگەر ڕەوشی ئەمنیی ئەو وڵاتە سەقامگیر نەبێت و تەگەرەو لەمپەر بخاتە بەردەم لەناوبردنی توندڕەوەكان.

ماكرۆن لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕوونی كردەوە كە كارە لە پێشینەكانی فەرەنسا لە مالی بریتییە لە قەڵاچۆكردنی تیرۆر، دەشڵێت تەنیا مانەوەی هێزەكانیان لەو وڵاتەدا بەس نییە، بەڵكو پێویستەو ڕەوشەكەش وا دەخوازێت دامەزراوە شەرعی و سەقامگیرەكان زیاتر بەهێزبكرێن.

ئەو لێدوانانەی ماكرۆن دوای ئەوە دێت كە سەرانی ڕۆژئاوای ئەفریقیا ئەندامێتیی مالییان لە كوتلە ئیقلمییەكەیان ( گرووپی ئابووری دەوڵەتانی ڕۆژئاوای ئەفریقیا- ئیكواس)هەڵپەسارد، بە هۆی ئەو كودەتایەی كە هەفتەی ڕابردوو لە مالی ڕووی دا.

شایانی باسە ئیكواس داوای كردبوو یەكسەر سەرۆك وەزیرانێكی مەدەنی لە مالی دابنرێت، هەروەها حكومەتێكی تازەش پێكبهێنرێت و دەسەڵات لە ماوەی 18 مانگدا بگوازرێتەوە تا ئەو كاتەی لە فبرایەری 2022 هەڵبژاردن دەكرێت.

 

گوڵان- بەهادین جەلال

 

 

Top