سزای تازەی ئەمریكا بۆسەر بیلاڕووسیا دوای نیشتنەوەی فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر
كۆشكی سپی ڕایگەیاند كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سزای تازەی سەپاندە سەر بیلاڕووسیا لە ئەنجامی ناچاركردنی فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر بە نیشتنەوە لە مینیسك، ئەو فڕۆكەیەی كە نەفەرێكی ڕۆژنامەنووسێكی چالاكوانی تێدا بوو.
جین ساكی گوتەبێژی سەرۆكایەتیی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كرد كە ناردنی فڕۆكەیەكی جەنگی سەر بە كۆمپانیای (رایان ئێر)ی ئەوروپی لەلایەن ڕژێمی ئەلكسەندەر لۆكاشنكۆ بۆ ئەوەی ئەو فڕۆكەیە ناچار بە نیشتنەوە بكات بە بیانووی دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووس و چالاكوان (رۆمان برۆتاسیڤیكچ) بە هەموو پێوەرێكی نێو دەوڵەتی دەچێتە خانەی سووكایەتیكردنەوە.
ساكی ڕوونی كردەوە كە ئەو سزایانە (9) كۆمپاینای بیلاڕووسیایی سەر بە دەوڵەت و بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە، گوتیشی كە ئەمریكا ئەگەری دیكەیشی لەبەر دەستدایەوهێشتا بیر لەوە دەكاتەوە كە سزای توندتر بەسەر بیلاڕووسیادا بسەپێنێت.
بەهادین جەلال- گوڵان
