ئەمڕۆ ٣٥مین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستا هێمنی شاعیرە
محەممەدئەمین شێخولئیسلامی موکری، ناسراو بە (ھێمن) یان ھێمن موکریانی بەھاری سا‌ڵی ١٩٢١ لە گوندی لاچینی سەر بە مەھاباد لەدایک بووە.
سه‌ره‌تای خوێندنی له‌لای مامۆستا سه‌عید ناكام ده‌ست پێكردووه، ئینجا باوكی ناردوویه‌تی بۆ شاری مه‌هاباد و له قوتابخانه‌ی "سه‌عاده‌ت" له‌به‌ر خوێندنی فه‌رهمیی داناوه و تاكوو ته‌واوكردنی پۆلی چواره‌م به زیره‌كی ده‌رچووه، ئینجا باوكی له‌و قوتابخانه‌یه‌ی ده‌رهێناوه و بردوویه‌تییه به‌ر خوێندنی مه‌لایه‌تی له خانه‌قای شێخ بورهان و چوار ساڵیش له‌و خانه‌قایه لەگەڵ مامۆستا هەژار خوێندووه و له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرتووه و بووه‌ته لاوێكی خوێنده‌واری هۆشیار و له وێژه‌ی كوردی و فارسی‌دا شاره‌زایه‌كی باشی په‌یدا كردووه.
له سا‌ڵی 1941ه‌وه به‌هره‌ی شاعیری له‌لا خولقاوه و ده‌ستی به هۆنینه‌وه‌ی شیعر كردووه و وەک خۆی دەڵێت سه‌ره‌تا لاسایی شاعیره مه‌زنه‌كانی پێش خۆی كردووەته‌وه و له دواییشدا بووته خاوه‌نی ڕێچکە و ده‌نگی تایبه‌تیی خۆی.
هێـمن له‌گه‌ڵ دروستبوونی كۆمه‌ڵه‌ی “ژ.ك” له 1942.09.16دا بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه سیاسییەی كورد و كاتێكیش كه ناوی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له 1945.08.16دا كرا به حزبی دیموكراتی كوردستان، هێمن بووه ئه‌ندامێكی ئه‌و پارته و شیعری نه‌ته‌وه‌یی و وتاری به‌نرخی لە ڕۆژنامەی کوردستان بڵاو ده‌كرده‌وه و كاتێكیش كه كۆماری دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌د له 1946.01.22دا دامه‌زرا، هێـمن وێڕای مامۆستا هێمن لەلایەن پێشەواوە نازناوی (شاعیری گەل)یان پێ بەخشراوە و شیعری له‌و بۆنەیە‌دا خوێندووتەوە كاتێكیش كۆماری كۆماره سااوای کوردستان له 1946.12.17دا لەلایەن ڕژمی پاشیەتییەوە ڕووخێنجرا، هێمن له بەرچاوی ڕێکخراوی (ساواک)ی سەر بە ڕژمی پاشایەتی ون كرد و كاتێكیش كه هه‌واڵی له سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د و هه‌ڤاڵانی بیست خۆی گه‌یانده كوردستانی باشوور، لە باشووری کوردستان، هەولێر و سلێمانی و هاوکات لە بەغدا پێوەندییەکی چڕوپڕی لەگەڵ نووسەران و ڕۆشنبیران و کۆڕی زانیاریی کورد هەبووە.
مامۆستا هێمنی شاعیر، دووری لە نیشتمان و غەریبی کاریگەریی زۆری لەسەر بیری شاعیریی داناوە و شیعری بەناوبانگی (ناڵەی جودایی) بەرهەمی ئەو سەردەمەیە.
هەتا سا‌ڵی ١٩٧٩ کە ڕژێمی پاشایەتی ڕووخا و لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان شۆڕش کرا، مامۆستا هێمن لە باشووری کوردستان مایەوە و ئینجا گه‌ڕایه‌وه گونده‌كه‌ی خۆی (لاچین) و دەستی بە کاری کشتوکاڵ کرد و ماوه‌یه‌كیش له مه‌هاباد ژیاوە.
مامۆستا هێمن پاش وازهێنان لە کاری سیاسی، لە ورمێ وێڕای چەندین مامۆستا و نووسەری دیکە گۆڤاری (سروه)ی ده‌رکرد و سەرەنجام پاش تەمەنزێک خزمەت بە زمان و ئەدەبی کوردی له ڕێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٦٥ی هەتاوی (17ی نیسانی 1986ی زایینی) كۆچی دوایی كرد و لە گۆڕستانی هونەرمەندانی مەهاباد بە خاک سپێردرا..
بەشێک لە بەرهەمەکانی مامۆستا هێمن بریتین لە: "تاریک و ڕوون، هەواری خاڵی، ناڵەی جودایی و توحفەی موزەفەریە".
هێمن بە یەکێک لە شاعیرانی گەورە و کاریگەرەکانی کورد لە سەدەی ڕابردوو دادەنرێت و خاڵە بەرجەستەکان لە شیعری مامۆستا هێمندا بریتین لە بیری بەرزی نەتەوەیی، پرسی ژنان و ئازادی و سەربەستی.
گریانی نیوەشەو
شه‌وانه ئه‌و ده‌مانه‌ی شه‌و ده‌گاته کاتی نیوه‌ی شه‌و
خه‌ڵک نووست و له چاوی من که‌سه‌ر دیسان ڕه‌واندی خه‌و
سکووتێکی به‌سام سه‌رتاسه‌ری ئه‌م دێیه داده‌گرێ
ده‌ڵێی هه‌ر زینده‌وارێکی هه‌یه له‌و دێیه‌دا ده‌مرێ
له هیچ لایه‌ک خشپه‌یه‌ک نایه،چرای ماڵێکی ناییسێ
به ئه‌سپایی له ماڵ دێمه ده‌رێ،ده‌خوشم وه‌کوو نیسێ
ته‌ک و ته‌نیا به‌ئارامی ده‌چم بۆ گرده‌که‌ی به‌ردێ
به‌دڵته‌نگی و کز و خه‌مناکیی ڕاده‌کشێم له‌سه‌ر به‌ردێ
ده‌که‌م جا سه‌یری ئه‌ستێران و هه‌ڵده‌مژم شنه‌ی شه‌وبا
شه‌و و بێده‌نگیی چه‌ند خۆشه،هه‌میشه خۆزگه هه‌ر شه‌و با
وه‌کوو ئاواڵی چاک ،ئه‌ستێره‌کان گوێ ڕاده‌دێرن بۆم
هه‌تا بۆیان به‌یان که‌م، موو به‌موو ڕازی ده‌روونی خۆم
کوڵم هه‌ڵده‌ستێ ئه‌و جاره و له‌به‌ر ده‌ردم ده‌ناڵێنم
هه‌تا ئاوری دڵم ده‌کوژێته‌وه، ئه‌سرین ده‌بارێنم
شه‌وانه گه‌ر نه‌که‌م ئه‌و شیوه‌ن و ناڵین و گریانه
ده‌سووتێنێ وجوودم ،ئاگری ئه‌م جه‌رگه بریانه
به‌ڵی گریانی نیوه‌ی شه‌و ده‌کا ناسۆری دڵ، مه‌رهه‌م
کوڵ و کۆم داده‌مرکێنێ و به‌جێ دێڵێ دڵی من خه‌م
باسنيوز
