پاپا فرانسیس گەڕایەوە هەولێر
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 7-3-2021، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پاپا فرانسیس سەردانی شاری مووسڵی کرد و دواتریش لە کەنیسەی تاهیرە لە قەرەقۆش لە دەشتی نەینەوا، نوێژی بۆ مەسیحییەکان کرد.
پاپا فرانسیس کەمێک لەمەوبەر کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ مووسڵ و قەرەقۆش هێنا و گەڕایەوە شاری هەولێر.
بڕیارە کاتژمێر 4ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە یاریگای نێودەوڵەتیی شەهید فەرەنسۆ هەریری، پاپا فرانسیس بە ئامادەبوونی 10 هەزار هاووڵاتیی مەسیحی، گەورەترین قەداس لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ساز بکات.
باسنيوز
