کانێکی گەورەی زێڕ لە کوردستان دۆزرایەوە

کانێکی گەورەی زێڕ لە کوردستان دۆزرایەوە
لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەت بە دۆزینەوەی کانە زێڕ، لە ناوچەیەکی سەر بە پارێزگای ئاگری لە باکووری کوردستان، کانێکی گەورەی زێڕ دۆزراوەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "یەنی شەفەق" بەرپرسێکی حکوومەتی تورکیا ڕای گەیاندووە بۆ خستنەگەڕی ئەو کانە زیڕە،٣٠٠ ملیۆن دۆلاریان بۆ پرۆژەکە تەرخان کردووە.

دوێنێ سێشەممە کۆمپانیای "کۆزا ئالتن" کە لە تورکیا کاری دۆزینەوەی کانە زێڕە، ئاشکرای کردووە لە گوندی "مۆلا کارا" لە ناوچەی "دیادین"ی سەر بە پارێزگای ئاگری کانێکی گەورەی زێڕیان دۆزیوەتەوە و بەرپرسێکی حکوومەتی تورکیاش لەو بارەوە ڕای گەیاندووە، بۆ دەرهێنانی ئەو زێڕە، حکوومەت ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری تەرخان کردووە و هاوکات دەرفەتی کار بۆ هەزار کەس دەڕەخسێت.

سەرۆکی کۆمپانیای "کۆزا ئالتن" گوتوویەتی بۆ زانینی یەدەگی زێڕی ئەو کانە زێڕە، چاوەڕێی ڕاپۆرتی ئەنستیتۆیەکی ئوسترالی دەکەین.











باسنيوز


Top