پۆلیسى هه‌ولێر دوو كه‌سى به‌هۆى ڕووداوێكى ته‌قه‌كردن ده‌ستگیر كرد
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27/2/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، دوای ئاگادارکردنەوەیان بە بوونی ڕووداوێکی شەڕ و تەقەکردن لە شەقامی 40 مەتریی نزیک نەخۆشخانەی لەدایکبوون، شۆفێری دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (کیا کادێنزا) و (تۆیۆتا کۆرۆلا تەکسی)، لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل ببووە دەماقاڵێیان، یەکێک لە شوفێرەکان تەقەی کردبوو، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و هەردوو شوفێرەکەیان بە ناوی (ا.ش.م) و (ا.ھ.ع) دەستگیر کرد".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "لە کاتی دەستگیرکردنیاندا، دەست بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و دەمانچەیەکی جۆری (ولتەر)دا گیرا، پاشان بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ئاشتی کران".
باسنيوز
