ئەم ھەفتەیە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنەکانی دەست پێ دەکاتەوە

ئەم ھەفتەیە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنەکانی دەست پێ دەکاتەوە


بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، رێکەوتی١ی٣ی٢٠٢١ وەرزی بەھارەی کار و یاسادانانی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ دەکات و ئەولەویەتی ئەم وەرزەش بۆ پرۆژەیاساکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە.

بەھۆی نەشتەرگەرییەکی رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، تا ئێستا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆ نەبووەتەوە بۆ دیاریکردنی وادەیەک بۆ دەسپێکردنەوەی دانیشتنەکان، بەڵام لەم ھەفتەیەدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆ دەبنەوە و وادەیەک بۆ دەسپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان دیاری دەکەن.

پێشتر ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رای گەیاندبوو ئەولەویەتی ئەم وەرزە بۆ پرۆژەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت بەتایبەت پرۆژەیاسای بودجەی٢٠٢١.

سامان ئەحمەد بەکر بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پشووی یاسادانان لە پەرلەمان تەواو دەبێت و خولی بەهارە لە ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن بە ڕەچاوکردنی ڕێنوێنییە تەندروستییەکان دەست پێ دەکات، لەم خولەدا چەندین پڕۆژەیاسا و پێشنیازەیاسا هەن بۆ گفتوگۆ و پەسەندکردنیان لە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستاندا دەبن".












باسنیوز
Top