پارێزگاری هەولێر قوتابخانەیەکی تورکمانی بەسەر دەکاتەوە
پارێزگاری هەولێر قوتابخانەیەکی تورکمانی لە شاری هەولێر بەسەر دەکاتەوە و دەستخۆشی لە مامۆستایان و ئیدارەی قوتابخانەکە دەکات.
کاتژمێر 8ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێجشەممە 25-2-2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشێوەیەکی کتوپڕ سەردانی قوتابخانەی سەلجوقی بنەڕەتیی تێکەڵاوی لە سەنتەری شاری هەولێر، کرد.
ئومێد خۆشناو سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەکە بۆ پابەندبوون بە رێکارە خۆپارێزییەکان لە پەتای کۆرۆنا، بە تایبەت بەستنی دەمامک، کردووە.
باسنيوز
