ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشێکی شەقامی 150 مەتریی هەولێر دەکرێتەوە
بەشێکی شەقامی 150 مەتریی شاری هەولێر، دەکرێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-2-2021، قۆناغی یەکەمی شەقامەکە، کە نۆ کیلۆمەتر و 500 مەترە، بە فەرمی بەڕووی هاتوچۆی هاووڵاتییان بکرێتەوە.
ئەو بەشەی ئەمڕۆ دەکرێتەوە، لە شەقامی هەولێر- شەقڵاوە دەست پێ دەکات و دەگاتە شەقامی هەولێر - بەحرکە.
درێژیی شەقامی 150 مەتری، کە بە هەرچواردەوری هەولێر دەسوڕێتەوە، 70 کیلۆمەترە.
باسنيوز
