پۆلیسی هەولێر مازدایەكی دزراو بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێنێتەوە
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر، نووسینگەی بەحركە بڵاوی كردەوە كە دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییەكەوە ئاگادار كرانەوە لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا لە كۆمەڵگای بەحركە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری مازدای لێ دزراوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئاكرێ، توانیان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا بگرن و لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە بیهێننەوە هەولێر، دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، رادەستی خاوەنەكەی دەكەنەوە.
پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوەكە كردووەتەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (446) لە یاسای سزادان، بڕیار دراوە بە دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی ئۆتۆمبێلەكەی دزیوە.
basnews -
