وەزارەتی شارەوانی گرفتی ئاوی خواردنەوەی ناحیەیەکی سنووری پشدەر چارەسەر دەکات
موحسین حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ، راگەیاند: "پاش نووسراو و بەدواداچوونی بەردەواممان و لە ئیدارەی ڕاپەرینەوە نووسراومان بە ژمارە ( ٥٨١) لە (٢٤/ ٨/ ٢٠٢٠) ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردوو سەبارەت بە ڕەزامەندیان بۆ ھەڵکەندنی بیری ئـیـرتـیـوازی بۆ نـاوەندی ناحیەی ھـێـرۆ کـە زۆر پێویست بوو، لەبەر ئەوەی ھاووڵاتیانی ناوەندی ناحیەکە لە وەرزی ھاویندا تـووشی گرفتی کەم ئاوی دەبوون".
راشیگەیاند: "پاش سەردانی وەزارەتمان، بـە سوپاسەوە فـەرمانی وەزاریمان بە ژمارە ( ١٢٥٢ ) لە ( ٧ / ٢ / ٢٠٢١ ) وەرگرتەوە بە ڕازامەندی و دابینکردنی بودجە بۆ ھەڵکەندنی بیری ئـیـرتـیـوازی بۆ ناوەندی نـاحـیەی ھـێـرۆ لە سەر بـودجەی بەرێوەبەرایەتی ئاوی راپەڕین".
basnews -
