جووتیار عادل: گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامە و دڵنیاین لەوەی بگەین بە رێککەوتن
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی2ی2021، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووەوە و دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەش د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا زانیاری لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا خستەروو.
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "گفتوگۆکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بەردەوامە و لەکەشێکی ئیجابیدا بەڕێوەدەچێت و ئومێدمان وایە و دڵنیاین لەوەی بگەین بە رێککەوتن".
گوتیشی: "هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییە دەستورییەکان جێبەجێ دەکات و لە پرسی رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ جددیە".
هەروەها لەبارەی پرۆژە یاساى بودجەى هەرێمى کوردستانیش ئاشکرایکرد، کە زۆربەى وەزارەتەکان داتاى خەرجى و داهاتەکانیان ئامادەکردووە، پێدەچێت لە ماوەى 10 رۆژى داهاتوودا پرۆژە یاساى بودجەى ئەمساڵى هەرێمى کوردستان ئامادە بکرێت و ڕەوانەى پەرلەمان بکرێت.
باسنيوز
