عەلی عەونی: لە دیدی کەمپینچییەکانهوه ئهوانهی دژی حكوومەت نین، خوێن لە لەشیان نایەت!
عهلی عهونی، بهرپرسی لقی ههشتی پارتی له زاخۆ، رایگەیاند کە لە دیدی هەندێ کەسەوە، ئەگەر یەکێک لەگەڵ پارتیدا بێ، ئەو کەسە خوێنی لێ نایە و ئازار ناکێشێ، بەڵام ئەگەر دژی پارتی و رێبازەکەی، یان دژی حكوومەت و دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان نەبێت، ئەوا ئەو كهسه چالاكوان و خاوەن خوێن و خێزانە.
هاوكات سهرنجی خسته سهر ئهوهی، بەشێكی دیار لەو راگەیاندنەی لە سلێمانی هەیە، نەک هەر خۆیان لەسەر كهیسی كوشتنی گەنجێكی وەك جووتیار موحسین سیارى لە لایەن پەكەكەوە، بێدهنگ كردووە، بهڵكوو لەسهر زۆر كهیسی دیکەش بێدهنگن، وهك كهیسی شههیدكرنی غازى ئالیخان بە دهستی چەکدارانی پهكهكە، بۆیە ”دەپرسین، بۆچی ئەو بەشە چالاكوان و میدیایانەی سلێمانی خۆیان کڕ و بێدهنگ کردووە؟".
ڕەخنەی ئەوەشی گرت، ”ئەگەر ئەوان له كارهكهیان سهرڕاستن و بۆ چاککردنی رەوشی کوردستان کەسانی چالاکن، پێویستە ههموو كهیسەکان وهكوو یەک ببینن و کاریان لەسەر بکەن، نەک لە هەندێ کەیسدا بە ئامانجی دروستکردن و گەورەکردنی هەندێ بابەتی ناڕاست و بێ بنەما، خۆیان دەربخەن و کەمپین دروست بکەن، بەڵام کاتێک كەسێكی وەک غازى ئالیخان شەهید دەکرێ، ئەو جۆرە کەمپینچی و چالاکوان و راگەیاندکارانەی سلێمانی خۆیان بێدهنگ دەکەن، هەر ەوە ئەوان ڕۆژێك دواتر ئامادەن کاتێك شتێکی بچووکیش لە هەولێر روو بدات، گەورەی بكەن“.
بە بڕوای عەلی عەونی، ئەو كەمپینچییانە هیچیان ئازاد و سەربەخۆ نین، بە هیچ شێوەیەک باس لە کردەوەکانی لایەنە سیاسییەکان و دەزگاکانی سلێمانی ناکەن، ئەو دەزگا و راگەیاندکارانە هەموویان کۆپیی یەک هێز و دەزگان، کە پەکەکەیە و هەریەکە و بە ناوێکهوه کار دەکەن.
عهلی عهونی، ئاماژهی بهوهش كرد کە لە دیدی ئەوانەوە خوێن لە گیانی گەنجێکی وەک جووتیار موحسین سیارى نایەت و لەجیاتی خوێن، ئاو لە لەشی هاتووە! چونکە ئەو گەنجە یەکێک نییە لەوان و سەر بە ئەوان و مەرامەکانیان نییە و قسەی ناڕەوا بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان ناڵێت، بۆیە لە دیدی ئەوانهوه، پێویستە ئەو گەنجە بکوژرێ و کەمپینی بۆ ناکرێ، بەڵام کەمپین بۆ ئەو کەسانە دەکەن، کە دژی دەستکەوتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانن“.
باسنیوز
