له‌ داقووق 20 چەكداری داعش كوژران و 10 پۆلیسی فیدڕاڵیش بریندار بوون

له‌ داقووق 20 چەكداری داعش كوژران و 10 پۆلیسی فیدڕاڵیش بریندار بوون
له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی سوپا و پۆلیسی عێراقدا بۆ سه‌ر بنكه‌ و مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌ سنووری داقووق، 20 چه‌كداری ئه‌و ڕێكخراوه‌ كوژران و ده‌ كه‌سیش له‌ ریزی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش بریندار بوون."

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24/2/2021، لویس خزر، قایمقامی قەزای داقووق، رايگەیاند: "ئەمڕۆ لە ئاكامی هێرشی هێزەكانی سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی لە چەمی رۆخانە و گوندی تەلحەمە، 20 چەكداری داعش لەتونیلێكدا ئاشكرابوون و كوژران.

ئاشكراشی كرد، كه‌ به‌ هۆی تەقینەوەی بۆمبێكیشەوە، ده‌ پۆلیس برینداربوون و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركووك كراون.













باسنيوز


Top