له هه‌ولێر كه‌سێك به‌هۆى شه‌ڕه‌ته‌قه‌وه ده‌ستگیر كرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/2/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، پاش ئەوەی بە بوونی شەڕەتەقەیەک لە نێوان دوو دراوسێ لە گەڕەکی کووران، ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت کەوا کێشەکە لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بووە، کە کەسێک بە ناوی (ع.م.ح) پیشە کاسب، بە کلاشنکۆف تەقەی کردووە و کەسێکی بە ناوی (سەردار ڕەسووڵ عوسمان) زامدار کردووە".
پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، تەقەکەرەکە لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنەوە دەستگیر کرا و ڕادەستی بنکەی پۆلیسی کوردستان کرا.
باسنيوز
