شاخەوان عەبدوڵا بۆ ئەوانەی فرمێسكی تیمساحی بۆ منداڵی تاوانباران دەڕێژن: منداڵی كوردانی كەركووكیش مافیان هەیە
پاش ئەوەی ئیدارەی سەپێندراوی كەركووك بە فەرمانی راكان جبووری، هاوپەیمانی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر، خانووی كوردانی كەركووكی لە گەڕەكی ئینزیباتخانەی كۆن لە كەركووك ڕووخاند، خەڵكی گەڕەكەكە بە منداڵەكانیانەوە ناچار بوون لە كۆڵان و شەقامەكان و بەردەم خانووە خاپووركراوەكاندا بخەون و بمێننەوە.
لەمبارەیەوە شاخهوان عهبدوڵڵا، ئهندامى پێشووى پهرلهمانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى ڕايگهیاند: “ڕووخاندنی خانوو و بینینی دیمهنى بێلانهبوونی ئهو خێزانه كوردانهی كهركووك بههۆی كاره نابهجێیەكانی پارێزگاری سهپێندراوی كهركووك، مایهی نیگهرانییه و جێی قبووڵكردن نییه”.
ڕوونیشی كردەوە: “ئەوانەی بۆ منداڵی حوكمدراوان فرمێسكى تیمساحییان دەڕشت و منداڵهكانیان له ئامێز دهگرتن، هەمان ئەوانەن كە دوێنێ كەركووكیان فرۆشت و بوونە هۆی بێلانەبوونی سەدان منداڵی گەڕەكە كوردنشینەكانی خاپووركراوەكانی كەركووك، ئایا ئەو منداڵانەش مافی ئەوەیان نییە لە نێو ماڵی خۆیان و ژینگەیەكی ئارامدا بژین؟.
دووپاتیشی كردەوە كە ڕووخاندنی خانووی كوردانی كەركووك، دەرئەنجامی سیاسەتی خۆفرۆشیی تاقمەكەی ١٦ی ئۆكتۆبەرە، بۆیە “فرمێسكی تیمساحییان بۆ منداڵی كەسانێكی تاوانبار هیچ سوودێكی نییە”.
شاخەوان عەبدوڵا پێیوایە كە گهورهترین تاوان ئهوهیهو دهست له كاروباى دادگا وەربدرێت، بەڵام ئەوانەی ئەم كارە دەكەن، “بۆ ئەوەیانە سیخووڕی ببێتە دیاردەیەكی ئاسایی و چاوپۆشى لێبكرێت، لە كاتێكدا دهبێت دادگا كارى خۆى بكات و هیچ جۆره دهست تێوهردانێك له كاروبارى دادگا جێگاى قبووڵ نییه، بە تایبەتیش بۆ كەسانێك كە خۆیان لەسەر سیخووڕی گەورەبوون”.
پەرلەمانتارەكەی پێشووی پارتی رووخاندنی ماڵی كوردان لە لایەن راكان جبووری بە درێژەپێدەری سیاسەتی بەعس دەزانێت و داوا دەكات رێگری لە تاوانەكانی راكان جبووری دژی كوردانی كەركووك بكرێت.
باسنيوز
