ساسان عەونی: بهشێكی ماستەرپلانی شار و شارۆچكەكان دەگۆڕدرێن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕای دهگهیهنێ بهشێك لە ماستەرپلانی شار و شارۆچكهكان پێویستیان بە نوێكردنهوه ههیه، بۆیه ئێستا سەرقاڵی ئامادەكردنی نەخشەڕێگەیەكن بۆ چاكسازیكردن لەو بابەتەدا.
ساسان عهونی، وهزیری شارهوانی و گهشتوگوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ئاماژهی بهوه كرد: ئێمە مامەڵە لەگەڵ سێ جۆر ماستەرپلاندا دەكەین، یەكەمیان ئەو ماستەرپلانانەن بۆ شار و شارۆچكەكان جێبەجێكراون، بەشێكی دیكەیان ئەو ماستەرپلانانەن چوونەتە قۆناغی جێبەجێكردنەوەوە، بەڵام تەواو نەكراون، بەشێكی دیكەشیان پەیوەندی بە شار و شارۆچكەكانەوە هەیە، كە تا ئێستا ماستەرپلانیان نییە و لە هەر سێ جۆریشیاندا گرفتی جۆراوجۆر هەن.
لەبارەی گۆڕین و نوێكردنەوەی ماستەرپلانەكان، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێ ئەو ماستەرپلانانەی تەواو كراون و چوونەتە واری جێبەجێكردنەوەوە، تێیاندایە ماوەی دە ساڵ زیاتر بەسەر جێبەجێكردنیاندا تێپەڕیوە و ئێستاش پێویستیان بە گۆڕانكاری و نوێكردنهوه و چاكسازی هەیە.
دووپاتیشی كردهوه، ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی بایەخ بەو بابەتە دەدات و خەریكی ئامادەكردنی نەخشەرێگایەكن بۆ ئەوەی پێشكەش بە سەرۆكایهتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی بكەین، چونكە بابەتی دانانی ماستەرپلان بودجەی تایبەتی پێویستە و ئەو بودجەیەش ئێستا لە دەسەڵاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا نییە.
باسنیوز
