ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ساز ده‌كات
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ساز ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/2/2021، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی بۆ تاوتوێكردنی ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه ساز ده‌كات:
بڕگه‌ی یه‌كه‌م:
خستنه‌ڕووی دوا پێشهاته‌كانی پڕۆژه بوودجه‌كانی فیدڕاڵ و هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵی 2021.
بڕگه‌ی دووه‌م:
• خستنه‌ڕووی پێشنووسی ئه‌م پڕۆژه‌یاسا و په‌یڕه‌وانه:
• پێشنووسی هه‌مواركراوی یاساكانی (یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و یاسای بازرگانی).
• پێشنووسی پڕۆژه‌په‌یڕه‌وی پێدانی هاوبه‌شیكردنی نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان.
• ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌په‌یڕه‌وی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن.
• پێشنووسی پڕۆژه‌یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با.
باس‌نیوز
