ئەمڕۆ کۆمیسیۆن هه‌ڵبژاردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
كاتژمێر 10:30ـی پێشنیوه‌ڕۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە 24/2/2021، لقی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لەگەڵ سه‌رجه‌م لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە، مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ گفتوگۆکردن و پێدانی زانیاری و رێکارە نوێیەکانی ھەڵبژاردنە بە لایەنە سیاسییەکان، بۆ چۆنیه‌تی خۆگونجاندن لەگەڵ ئەم یاسایە و چۆنیه‌تی تۆماركردنی کاندیدەکان.
بەپێی رێکارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 1/3/2021، دوایەمین وادەیە بۆ تۆماركردنی لایەنە سیاسی و ھاوپەیمانیەتییەکان.
باس‌نیوز
