وەزارەتی کارەبا: وێستگه‌كانى كاره‌با ده‌خرێنه ناو سیستەمى زانیاریى جوگرافییه‌وه
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕای گه‌یاند کە ده‌ستیان كردووه به جێبه‌جێكردنى سیستەمى زانیاریى جوگرافیى وێستگه‌كانى كاره‌با كه به‌هۆیه‌وە كارى دیاریكردن و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى كاره‌با خێراتر ده‌بێت.
ئومێد ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاند: "له ئێستا سه‌رقاڵین كه ته‌واوى فیده‌ر و وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنى كاره‌با بخه‌ینه ناو سیستەمى (گ(GPS)یەوە، واته سیستەمى زانیاریى جوگرافى به شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى".
گوتیشى: "به دانانی ئەو سیستەمە ده‌زانین شوێنى وێستگه‌كان له كوێن، بڕى كاره‌باى به‌رهه‌مهێندراو و دابه‌شكراویان چه‌نده، چ گرفتێكیان هه‌یه، به‌و هۆیه‌شه‌وه تیمه‌كانى سیانه‌كردن و دابه‌شكردنى كاره‌با به ئاسانى شوێنى وێستگه‌كان ده‌دۆزنه‌وه و خێراتر و ئاسانتر كاره‌كانیان ڕایى ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی به‌رنامه هه‌یه ئۆتۆمبێلى كاره‌كانى تایبه‌ت به كاره‌با به سیستەمى (GPS) به‌و سیستەمه ببه‌سترێنه‌وه".
ئومێد ئه‌حمه‌د باسى ئه‌وه‌شى كرد: "ئێستا ئه‌و هه‌نگاوه له سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌ستى پێ كردووه و به‌رنامه‌ش هه‌یه هه‌موو كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان له ناوچه جیاجیاكان بخرێته ئه‌و سیستەم و شێوازه‌ى كاركردنه‌وه".
باس‌نیوز
