لە دەروازەى باشماخ هاتوچۆى گەشتیاران ڕادەگیرێت
ئیسماعیل عەلى، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لەلایەن کۆمارى ئیسلامیى ئێرانەوە پێمان ڕاگەیەندراوە کە هاوشێوەی دەروازەکانی تری هەرێمی کوردستان لە ڕۆژى پێنجشەممەوە هاتوچۆی گەشتیاری بۆ ماوەی دوو هەفتە لە دەروازەی باشماخى نێودەوڵەتییەوە ڕادەگیرێت".
گوتیشى: "ئەم بڕیارەى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە چوارچێوەی ڕێککارەکانی ڕێگریکردنە بڵاوبوونەوەی نەوەی نوێی کۆرۆنا کە بە (کۆڤید20) ناسراوە، بۆیە لە ڕۆژى پێنجشەممەوە بۆ ماوەی چواردە ڕۆژ هاتوچۆى گەشتیارى ڕادەگیرێت، ئەو هاووڵاتیانەى عێراق و هەرێمى کوردستان کە لە ئێستا لە ئێرانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ کوردستان و ئەو هاووڵاتییە ئێرانییانەشی کە لە ئێستا لە هەرێمی کوردستانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی ئێران".
basnews -
