له‌مه‌ودوا ھەر کەس و لایەنێك بە بێ بەڵگە ھێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه
له‌وباره‌یه‌وه به‌شدار مه‌جید، گوتەبێژی دەزگای داواکاری گشتی دووپاتیكرده‌وه ئێمە رەچاوی بارودۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان‌مان کرووە، بەڵام ئەگەر بگاتە ئه‌و راده‌یه‌ی سوکایەتی بە داواکاری گشتی بکرێت، ئەوا سکاڵای یاسايی بەرامبەر بە ھەرکەسێك دەجووڵێنین، كه تەشهیری نا یاسايی بە داواکاری گشتی بکات .
ياساناسان و شارەزایانی یاسايی ئەم ھەوڵانە بە مەترسیدار وەسف دەکەن و دەڵێن: ھەندیك کەس کەوتوونەتە ناو ئەو گێژاوەی کە ھەندێك لایەن بۆ ناشرینکردنی دەسەڵاتی دادوەری ھەرێمی کوردستان دەستیان پێکردووە، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌رده‌لان ئه‌حمه‌د، پارێزەری راوێژکار ئاشكراى ده‌كات، لە ھیچ شوێنێکی ئەم جیهانه کەسيك نادۆزرێته‌وه ئه‌و بوێریه‌ی هه‌بێت دەست لە کاروباری دادگا وەربدات، بەڵام لە هه‌رێمى کوردستان سوودیان لەو ئازادیه وەرگرتووە و هه‌ر بە ناوی ئازادی و یاساوە، پەلاماری داروبەردی ئەم وڵاتە دەدەن.
دەزگای داواکاری گشتی کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام داوه، بڕیاریشیان داوە، ھەر کەس و لایەنێك بە بێ بەڵگە تانە و تەشەر بكات و ھێرش بکاتە سەر داواکاری گشتی و دادوەر و دادگاکان لەسەر ھەر بابەتێکی یاسايی کە پەیوەندی بەوانەوە ھەبێت، ئەوا سکاڵای یاسايی له دژی دەجووڵێنرێت و دەبێت بە بەڵگەوه بە پێی مادەکانی 433 و 434 لە یاسای سزادانی عێراقی بۆ دادگا تایبەتمەندەکان روونی بکاتەوە، چونکە بە بێ بەڵگە شکۆی داواکاری گشتیان لەکەدار کردووە.
k24 -
