مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حوسێن حەدۆ دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە حەسەن حەدۆ، بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخوشبوو حوسێن حەدۆی برای.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.
basnews -
