ھێمن ھەورامی: سەرەتای مانگی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجە دەگاتە پەرلەمان
ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی رۆژێک لە ھەفتەی داھاتوو بۆ دەسپێکردنەوەی دانیشتنەکان دیاری بکەین.
لە بارەی پرۆژە یاسای بودجەشەوە گوتی ئەولەویەتی ئەم وەرزە پرۆژە یاسای بودجە دەبێت، چاوەرێ دەکەن سەرەتای مانگی داهاتوو پرۆژە یاساکە بگاتە پەرلەمان.
لە بارەی ئەو پرۆژانەش کە خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ کراوە گوتی "ئەوانیش لەم وەرزەدا تێدەپەرێندرێن.
basnews -
