سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان: له كابینه‌ى نۆیه‌مدا 488 پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان په‌سه‌ند كراون
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/2/2021، محه‌ممه‌د شوكرى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان ڕاى گه‌یاند: كاركردن له بوارى وه‌به‌رهێنان به‌رده‌وامه و ڕۆژانه‌ش كۆمپانیاكانى وه‌به‌رهێنان سه‌ردانى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنان بکه‌ن.
گوتیشى: له كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردسستاندا، 488 پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان په‌سه‌ند كراون کە له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ی چین، هه‌روه‌ها له ساڵى 2021ـدا 139 پڕۆژه‌ى خۆماڵى په‌سه‌ند كراون.
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: له ساڵى 2021ـدا 19 پرۆژه مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنانىان بۆ وه‌رگیراوه به سه‌رمایه‌ى 345 ملیۆن دۆلار، كه حه‌وت پڕۆژه‌ى پیشه‌سازى، شه‌ش پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى، سێ پڕۆژه‌ى بازرگانى، یه‌ك پرۆژه‌ى ته‌ندروستى، یه‌ك پڕۆژه‌ى كشتوكاڵی و یه‌ك پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى.
باس‌نیوز
