لە خەلیفان هاووڵاتییەک بە دەستڕێژی گوللە کوژرا

لە خەلیفان هاووڵاتییەک بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
لە شارۆچکەی خەلیفانی سەر بە پارێزگای هەولێر، بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە هاووڵاتییەک کوژرا و کەسێکیش بەتۆمەتی رووداوەکەوە دەستگیرکرد.

لەمبارەیەوە، هاوسەر عەبدولقادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران بە (کوردستان24)ی راگەیاند: "کاتژمێر 04:15ی خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ هاووڵاتییەک گەیێندرایە بەشی فریاکەوتن و، دیاربوو هەشت گوللەی بەرکەوتبوو، دوای پشکنینی خێرا دەرکەوت گیانی لەدەستداوە".

بەپێی زانیارییەکانیش کوژراوەکە ناوی (ئیسماعیل خدر عەبدی)یە، لەدایکبووی ساڵی 1983 و دانیشتووی قەزای چۆمانە، ئەمڕۆ سێشەممە 23ی2ی2021، بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە لەگەڵ کەسانی نزیک لە خۆی، لە هەولێر دادگاییان هەبووە، دوای تەواوبوونی دادگاییەکە، گەڕاوەتەوە چۆمان و لە دەروازەی رۆژهەڵاتی خەلیفان دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

هەروەها پۆلیسی خەلیفان کەسێکی بەتۆمەتی تاوانەکە دەستگیرکردووە، کە خزمایەتی لەگەڵ کوژراوەکە هەیە.











باسنيوز


Top