وەزارەتی دارایی خشتەی دانی مووچەی مانگی شوباتی بڵاو كردەوە

وەزارەتی دارایی خشتەی دانی مووچەی مانگی شوباتی بڵاو كردەوە
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی كە راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، لە ماوەی چوار ڕۆژدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دەدرێت.

بەپێی ئەو خشتەیە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١، دەست بە دانی مووچەی مانگی شوبات دەكرێت و هەمان ڕۆژ (وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەكەكانی حەفتا و هەشتا، وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن، لیوای نەوت، ڕەگەزنامە، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی) دەدرێت.

هاوكات ئەوە ئاشكرا كراوە كە تا ڕۆژی یەكشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١، مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەدرێت.






باسنیوز
Top