مه‌سرور بارزانى هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا سه‌ركۆنه‌ ده‌كات

مه‌سرور بارزانى هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا سه‌ركۆنه‌ ده‌كات


سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یامێكدا، هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكاى له‌ به‌غدا سه‌ركۆنه‌ كرد و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت: "هێرشەکەی سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سه‌ركۆنه‌ دەکەم".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23/2/2021، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى له‌ پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "هێرشەکەی شه‌وى ڕابردووى سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌م، نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق دووچاری مەترسیی گەورە دەبنەوە، ئەوان لێرەن بۆ ئەوەی یارمەتیی شەڕی دژ بە تیرۆر و بنیادنانەوەی عێراق بدەن".

مه‌سرور بارزانى هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "داوا لە حکوومەتی فیدڕاڵی دەکەم، بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایشى نێردە دیپلۆماسییەکان، ڕێکاری کردەیی بگرێتە بەر، هه‌روه‌ها پێویسته‌ هێرشەکان بووەستێنرێن".






باسنیوز
Top