10 ژنە داعشی فەرەنسی لە سووریا مانیان لە خواردن گرت
میدیاكانی سووریا بڵاویان كردەوە 10 ژنە چەكداری سەر بە ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، لە بەندیخانەیەكی سووریادا مانیان لە خواردن گرتووە تا ئەو كاتەی دەیانگەڕێنەوە فەرەنسا.
ئەم هەڵوێستەی ژنە داعشیەكان لە كاتێكدایە پێشتر چەندین جار داوایان كردبوو بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان، بەڵام حكوومەتی فەرەنسا داواكەی ڕەت كردبوونەوە و وەریانناگرێتەوە.
بەگوێرەی هەواڵەكان، ئەو ژنە داعشیانە منداڵیشیان لەگەڵدایە و چەند ساڵێكە لە بەندیخانەكانی سووریادا چاوەڕێی گەڕانەوەن بۆ وڵاتی خۆیان، ئەمەش دوای ڕووخانی دەوڵەتی تیرۆریستیی داعش لە سووریا.
باسنيوز
