پۆلیسی هه‌ولێر هاككه‌رێكی ده‌ستگیر كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21/2/2021، ڕائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، ئاشكرای كرد، كه له‌سه‌ر سكاڵای كه‌سێك، تیمه‌كانیان له پۆلیسی هه‌ولێر توانیویانه كه‌سێك ده‌ستگیر بكه‌ن، كه دوای لێكۆڵینه‌وه و بینینی مۆبایله‌كه‌ی، ده‌ركه‌وتووه توانیویه‌تی بچێته ناو 42 ئه‌كاونتی فه‌یسبووكی هاووڵاتییانه‌وه.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، ئاشكراشی كرد، كه دوای ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان پێ گه‌یشت، كه كه‌سێك فه‌یسبووكی هاك كراوه، دواتر به پلانێك توانیویانه ده‌ستگیری بكه‌ن و له لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وت ئه‌و تۆمه‌تباره زیاتر له 42 فه‌یسبووكی هاووڵاتییانی لایه و هاكی كردوون و ده‌توانێ بچێته ناو فه‌یسبووك و مسێنجهرهكانیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد کە به‌پێی مادده‌ی 2ـی مۆبایل له یاسای سزاكان ده‌ستگیر كراوه و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ش خۆی بڕیار له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی ده‌دا.
باسنيوز
