ئه‌مڕۆ سێ لێژنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه
به مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى ڕاپۆرتێك له باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانى چه‌ند مانگێك پێش ئێستاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ى ڕاپه‌رین، هه‌رسێ لێژنه‌ى ناوخۆ و مافى مرۆڤ و یاسایی له په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
حه‌سبیه گه‌ردى، ئه‌ندامى لێژنه‌ى مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 22/2/2021، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش، كه پێك هاتبوو له لیژنه‌كانی مافی مرۆڤ و ناوخۆ و یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ده‌بنه‌وه.
له باره‌ى ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه، ڕای گه‌یاند كۆبوونه‌وه‌كه به مه‌به‌ستى نووسینی ڕاپۆرتێكی هاوبه‌شه، كه له 20/12/2020، به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی ڕاپه‌رین و گه‌رمیان، كه بووه هۆى كوژرانى چه‌ند كه‌سێك و زیانگه‌یاندن به چه‌ندین باره‌گاى حزبى و دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌ت.
گوتیشى: ده‌مانه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌وه، ته‌واوی ڕاستییه‌كان و ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كان، ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ین و له رێگه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیش ڕاستییه‌كان بۆ ڕای گشتیی بخه‌ینه ڕوو.
باس‌نیوز
