د. شیرین مەعسوم: ده‌ستكاریکردنی بڕیارى دادگاكان دەبێتە ڕێخۆشكه‌ری بۆ سیخوڕی و وڵاتفرۆشی
د. شیرین فوئاد مه‌عسوم لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەدا "پاشگەزبوونەوە لە بڕیاری دادگا و تێكه‌ڵكردنى گریان و فشارى به‌شێك له‌لایه‌ن و هاووڵاتییان و حزب و ده‌سه‌ڵات و هۆزه‌كان به‌ره‌و هه‌نگاوى ترسناكمان ده‌بەن و ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه ئێمه دژى پێشكه‌وتنین و ده‌بێت فاتیحەى یه‌كجارى لەسەر یاسا له كوردستان بخوێنین".
هەروەها گوتى "ڕۆژنامه‌نووسان بۆیان هه‌یه له هه‌ر بوارێك به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى داواى ورده‌كارى و زانیارى له حكوومه‌ت بكەن و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كابینە‌ى نۆیه‌م زۆرترین ئازادى بۆ هه‌مووان فه‌راهه‌م كردووه، له هیچ سه‌رده‌مێك ئه‌وه‌ندى ئێستا هاووڵاتییان ئازاد نه‌بوون له ڕه‌خنه‌گرتن، تكایه با خۆمان و حكوومه‌تیش یه‌كلا بكه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر ئازادیمان ده‌وێت ده‌بێت قبووڵیشمان بێت یاسا له‌سه‌ر خۆمان پێش هه‌موو كه‌س جێبه‌جێ بكرێت".
د. شیرین ئەوەشی ڕوون كردووەتە‌وه كە "کاری ڕۆژنامه‌نووس نییە سیخوڕ‌ى بکات و زانیاری لەبارەی شوێنى هه‌ستیار به دوژمن بدات و كار بۆ لایه‌نى ده‌ره‌كى بکات، ڕۆژنامه‌نووسى پاكژ كارێكى پیرۆزه و ده‌توانێت له هه‌موو بوارێك بكۆڵێته‌وه".
هەروەها بۆچوونی وابوو كە هەوڵدان بۆ ده‌ستكاریکردنی بڕیارى دادگاكان، ڕێخۆشكه‌ر دەبێت بۆ ئه‌وه‌ى سیخوڕ و ئه‌وانه‌ى وڵات ده‌فرۆشن ئازاد بكرێن، ئه‌وه‌ش مه‌ترسى ده‌خاته سه‌ر دۆخى ئه‌منى وڵاته‌كه و ئەمنی نەتەوەیی.
چاودێرە سیاسییەكە ئاماژه‌شى بەوە كردووە كە "دادوەران خەڵکی ئاسایی نین و کێشەکان بەگوێرەی ئەو دەقەی نووسراوە و لەبەر دەستیانە، یەکلا دەکەنەوە، ئەمە بواری خزمێنە و ناسینی تێدا نییە، ناتوانن بە میزاجی خەڵك بڕیار بگۆڕن و یارى پێ بكه‌ن، ئیتر چۆن دەبێت دادوەر ناچار بکرێت و پاشگەز بكرێتەوە؟ كه‌وایە له داهاتوو ده‌بێت ئه‌وه‌شمان قبووڵ بێت كه‌سێك كارێكى تیرۆریستى بكات و منداڵه‌كانى بگریێن و كۆمه‌ڵێك كه‌س به‌ناوى چالاكوان بڵێن ئازادیان بكەن و وڵات بەرەو گەڕەلاوژەیی بڕوات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كە "هه‌ر بڕیارێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌ناو ڕۆژنامه‌نووسانه به فشار ئازاد بکرێن، ئه‌وا پشتگیریکردنی کاری تێکدانە، لە داهاتوو سیخووڕی ده‌بێت بە شانازی، ئەگەر فشارەکەش لە دەرەوە بێت، ئەوا مەبەست تەنیا تێکشکاندنی هەیبەتی دامودەزگای کوردستانە، ئه‌مه‌ش دۆخێكى ترسناك له داهاتوو دروست ده‌كات، بۆیه با لێگه‌ڕێین حكوومه‌ت و دادگا و لایه‌نى ئه‌منى له‌م وڵاته كارى خۆیان بكه‌ن".
لە كۆتاییشدا دووپاتی كردەوە كە ئه‌گه‌ر یاسایه‌كى توند هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت هەموو ئەوانەش سکاڵایان لەسەر تۆمار بکرێ کە پشتگیری تاوانکاران دەکەن، ئەگەر دەمانه‌وێت یاسا سەروەرتر بێت، نەمانی سیستەم خێری بۆ کەس تێدا نییە.
basnews -
