په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ ئه‌سعه‌د عه‌دۆ

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ ئه‌سعه‌د عه‌دۆ
باره‌گای بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی ئه‌سعه‌د عه‌دۆ کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی (فه‌وزیه‌ سه‌دیق بندیان)ی هاوژینییەوە.

دەقی پەیامەکە:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك ئه‌سعه‌د عه‌دۆ به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (فه‌وزیه‌ سه‌دیق بندیان)ـی هاوژینی خۆشه‌ویستی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزمانی بندیان ده‌كه‌ین. خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبووی هاوژینتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
٢١ـی ٢ـی ٢٠٢١
basnews -
Top