پشدەر.. لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک شۆفێرەکە گیانی لەدەست دا
شۆرش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر ڕێگای مەرزی کێلێ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە کاتی گەڕانەوەی بۆ قەڵادزێ کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و وەرگەڕا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دوای دوو کاتژمێر لە ڕووداوەکە و گیربوونی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە لایەن هێزەکانمان بە هاوکاری هاووڵاتیان دەرهێندرا".
گوتیشی: "دوای دەرهێنانی لە ئۆتۆمبێلەکە شۆفێرەکە بە زامداری گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ، بەڵام گیانی لەدەست دا بە گوتەی کەسوکارەکەشی ڕووداوەکە لەکاتێکدا بووە ویستویەتی بارێکی تەماتە لە مەرزەکە بگوازێتەوە بۆ هەولێر و لە لۆفەیەکی نزیک مەرزەکە وەرگەڕاوە"
basnews -
