وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکی بۆ بەخێوکەری قوتابیان بڵاو کردەوە

وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکی بۆ بەخێوکەری قوتابیان بڵاو کردەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بۆ بەخێوکەری قوتابیان بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە کۆپییەکی گەیشتووە و تێیدا بەخێوکەری قوتابیان ئاگادار دەکاتەوە کە تاکو 1ی3ی2021 دەتوانن فۆرمی بەڵێننامە پڕ بکەنەوە و منداڵەکەیان نەنێرنەوە بۆ قوتابخانە و لە قۆناغی 1ی بنەرەتی تاکو 12ی ئامادەیی تەنها بۆ تاقیکردنەوەکان بینێرنەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە، کە دەبێت قوتابی خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین یان پاڵپشتی ماڵەوەی بۆ دابین بکرێت.
basnews -
Top