نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە عه‌مار حه‌كیم كرد
لە دیدارەكەدا، کە جێگرانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئامادەى بوون، نێچیرڤان بارزانی رۆڵی خوالێخۆشبوو شه‌هید محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیمی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رژێمی پێشوو و هه‌ڵوێسته‌کانی له پشتگیریی مافه‌کانی گه‌لی کوردستان و لێکنزیککردنه‌وه‌ی لایه‌ن و پێکهاته‌کانی عێراق و له دانانی بنه‌ماکانی عێراقی تازه‌دا، به‌رز نرخاند.
هەروەها دوایین پێشهاتەکانى دۆخى سیاسى و ئەمنیى عێراق، کێشەکانى هەولێر ـ بەغدا و هه‌وڵ و گفتوگۆى چارەسەرکردنیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، پێشهاتەکانى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڤید_19 و لێکەوتەکانی، تاوتوێ کران.
هەردوولا کۆک بوون کە هەستیاریى قۆناغى ئێستاى عێراق و ئەو تەحەدییانەى رووبەڕووى وڵات بوونەتەوە، یەکڕیزى و تەبایى و هاوکارى و هەماهەنگیى نێوان تەواوى لایەن و پێکهاتە عێراقییەکان دەخوازێت بۆ ئەوەى بتوانێت کێشە و قەیرانەکان تێپەڕێنێت و هەمووان پێکەوە ئەرکى نیشتمانیى خۆیان لەپێناو ئارامى و سەقامگیریى وڵات‌دا، جێبەجێ بکەن.
باسنيوز
