له‌ سلێمانى كه‌سێك ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە لە کچێک ده‌كات‌

له‌ سلێمانى كه‌سێك ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە لە کچێک ده‌كات‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ سلێمانى كه‌سێك ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21/2/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "پاش ئەوەی کچێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک بەناوی (ش، ع، ق) لەدایکبووی 1994 تۆمار کرد، کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبه‌تییه‌کانی لێ کردبوو و پێى گوتبوو ئەگەر په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدا‌ به‌رده‌وام نه‌بێت، وێنه‌كانى بڵاو ده‌كاته‌وه‌، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێ کرد و زانیاریی پێویستیان لەسەر تۆمەتبارەکە کۆ کردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباره‌كه‌ بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیر بکرێت".

پۆلیسى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، ئێستا تۆمەتباره‌كه‌ بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.












باسنيوز


Top