سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دەكات
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پێشوازی له‌ سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی كرد و بارودۆخ و دوا پێشهاتەكانیان لەسەر ئاستی هەرێمی و ناوچەیی تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21/2/2021 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەید عەممار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی و شاندێكی یاوەری كرد، لەو دیدارەدا بارودۆخ و دوا پێشهاتەكان لەسەر ئاستی هەرێمی و ناوچەیی تاوتوێ كران، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە، بیروڕاش لەبارەی تەحەددیاتی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی بەردەم عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوو لا كرایەوە.













باسنيوز


Top