قەڵادزێ.. دوو کەس لە ڕووباردا خنکان
.
به‌كر بایز،قایمقامى پشده‌ر ڕاگه‌یاند: "كه‌مێك پێش ئێستا ئاگادار كراین كه دوو هاووڵاتیى کوردی خەڵکی ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان كه بۆ كارێكى خۆیان هاتوونەتە سنوورى پشده‌ر، به هۆى زۆربوونى ئاوى ڕووبارى قاسمه‌ڕه‌ش له نزیك گوندى شێنێى نزیك قه‌ڵادزێ له كاتى په‌ڕینه‌وه‌یان لە ڕووبار خنکاون".
گوتیشى: "ته‌رمى هه‌ردوو هاووڵاتییه‌كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكى ناوچه‌كه لە ڕووبارە دەرهێندراون و ئێستا سه‌رقاڵى كارى پێویست و ڕه‌وانه‌كردنه‌وه‌یانن بۆ شوێنى خۆیان و دەزگا پەیوەندیدارەکانیش دەستیان لە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە".
basnews -
