سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە پارێزگاری هەولێر ده‌كات

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە پارێزگاری هەولێر ده‌كات
سەرۆك مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی لەکار و ئەرکەکانی بۆ خواست.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆك مەسعود بارزانی، جەختی لەهەموو پشتیوانییەکی پارێزگاری هەولێر کردەوە، بۆ سەرکەوتن لەکارەکانیدا و داوایکرد بەباشترین شێوە خزمەتی سەرجەم دانیشتووان و پێکهاتە جیاوازەکانی پارێزگای هەولێر بکرێت، بەتایبەتی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت.

لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر، زۆر سوپاسی سەرۆک بارزانی و پشتیوانییه‌كه‌ی کرد و دڵنیاییدا، کە بە هەموو شێوەیەک کار دەکات بۆئەوەی لە ئاست راسپاردە و متمانە و چاوەڕوانیی جەنابیان بێت، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و پێشخستنی پایتەختی هەرێمی کوردستان.
k24 -
Top