لەسەر پرسی لامەرکەزی دیدارێک رێکخرا
پڕۆژەی لامەرکەزی، ئهو پرسەی کە ئێستا بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان بانگەشەی بۆ دەکەن و بە پێویستی دەزانن، بە تایبەت بۆ پارێزگای سلێمانی، لە کاتێکدا ئەم پڕۆژەیە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی كوردستاندا ھاتووە و سەرجەم لایەنە پێکھێنەرەکانی حکومەت رێكکەوتنیان لەسەری کردووە، یەکێتی نیشتمانی كوردستان زۆر باسی پرسی لامەركەزی دەكات، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە پێیوایە داوای لامەرکەزی کارگێری و داراییان کردووە و لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیەشن، کە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمدا ھاتووە.
لەسەر پرسی لامەرکەزی، دیدارێک لە سلێمانی رێکخرا، سەرجەم بەشداربوان لەسەر ئەوە کۆکبوون، باشترین پڕۆژە بۆ لامەرکەزی خودی ئەو پڕۆژەیە، کە حکومەت باسی کردووە، بەشداربوویەکی دیدارەکە ئاماژهی بهوه كرد، پڕۆژەکەی حکومەت کاتی خۆی لەپەرلەمان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەت دایانناوە، بۆیە باشترین پڕۆژەیە، کە بۆ سیستمی لامەرکەزی جێبەجێبکرێت.
پارتی، یەکێتی و گۆڕان، ئەو سێ لایەنەن، کە پێکھێنەری سەرەکی حکومەتن و کارنامەی حکومەتیشیان نووسیووە، بۆیە جێبەجێكردنی ھەر پڕۆژەیەکی دیکە بەدەر لەم پڕۆژەیە، کە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمدا ھاتووە، ھەموان کۆکن لەسەری بۆ سیستمی لامەرکەزی لەسەر ئەرزی واقیع کارێکی زۆر ئاستەمە.
k24 -
