دوو كاسبكاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌وتنه‌ ئاوی رووباری پشكاوێ و هه‌ردووكیان خنكان

دوو كاسبكاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌وتنه‌ ئاوی رووباری پشكاوێ و هه‌ردووكیان خنكان
ئەمشەو دوو کوردی کاسبکاری رۆژهەڵاتی کوردستان لەکاتی پەڕینەوە لە رووباری پشكاوێ له‌ دیوی باشووری كوردستان كه‌وتنه‌ ناو رووباره‌كه‌ و خنكان.

له‌ سنووری راپه‌ڕین رایگه‌یاند، ئه‌و دوو كاسبكاره‌ به‌ ناوه‌كانی (ئه‌بوبه‌كرد و ئه‌سكه‌نده‌ر) دانیشتووی گوندی دۆڵه‌تووی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن و له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ناو ئاوی رووباری پكشاوێ و هه‌ردووكیان خنكاون.

هه‌روه‌ها گوتی: ته‌رمی هه‌ردوو خنكاوه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه‌ و ئێستا به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێده‌كرێنه‌وه‌.
k24 -
Top