هەڵمەتێکی پاککردنەوەی قوتابخانەکان ئەنجام دەدرێ

هەڵمەتێکی پاککردنەوەی قوتابخانەکان ئەنجام دەدرێ
هەڵمەتێکی پاککردنەوەی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن رێکخراوی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان ئەنجام دەدرێ و سبەی دەستپێدەکات.

نێچرڤان حوسێن سكرتێرى یه‌كێتیى قوتابیانى كوردستان راگەیاند: "له‌ پێناو ژینگه‌یه‌كی پاك و ته‌ندروستییه‌كی باشتر بۆ قوتابیان هه‌روه‌ها هاندانی قوتابیان بۆ هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارییه‌تی زیاتر به‌رامبه‌ر ژینگه‌ و نیشتمان، به‌ ره‌چاوكردنی رێنوێنییە ته‌ندروستییه‌كان، به‌ پێویستمان زانی بە بۆنه‌ی ٦٨ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان، هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌یی ئه‌نجام بده‌ین".

گوتیشى: "ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ سبەی یەکشەممە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش دەستپێدەکات و سەرجەم قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن لەلایەن نوێنەر و ئەندامانی یەکێتیی قوتابیانەوە پاکدەکرێنەوە و هەڵمەتەکەش تەنیا یەک ڕۆژە".

basnews-
Top