ھەوڵی بە لاڕێدابردنی پڕۆسەكانی دادگەری لە ھەرێمی كوردستان دهدرێت
ئەگەرچی دۆسیەی (5) سزادراوەكە، ھێشتا نەگەیشتووەتە پلەی كۆتایی، دادگای پێداچوونەوە بڕیاری كۆتایی لەبارەوە نەداوە، بەڵام خەریكە دۆسیەكە بە ئاقارێكی دیكەدا دەبرێت، رێگە لە دادگای پێداچوونەوەش دەگیرێت، كە كاری خۆی بكات، بۆیە سامان شەھاب، سكرتێری ئەنجومەنی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان داوا دەكات، "رێگە بدرێت دادگا كاری خۆی بكات".
دۆسیەكە لە بابەتێكی یاساییەوە، خەریكە دەكرێتە بابەتێكی سیاسی، ئەمەش بۆ ھەوڵی بەشێك لەلایەنە سیاسییەكان دەگەڕێتەوە، كە دەیانەوێت لەم نێوەندەدا دەرفەتێك بۆ راكێشانی سۆزی خەڵك بقۆزنەوە، پارێزەرانیش داوا دەكەن، ھەر تێبینییەك ھەبێت، پێویستە لە چوارچێوەی یاسادا بخرێتە روو.
لە ھەرێمی كوردستان، سیستەمی دادوەری دەسەڵاتێكی سەربەخۆیە، بەپێی یاسا ھیچ دەسەڵات و لایەن و كەسێك ناتوانێت، دەست لە كاروبارەكانی وەربدات، وەك ئەوەی لە رابردووشدا نەبینراوە كە دەسەڵاتی دادوەری، دەستی لە كاروباری دەسەڵاتەكانی دیكەی ھەرێمی كوردستان وەردابێت.
k24 -
