سەیدسادق.. ماڵێک و سووتا و کەسێک گیانی لەدەست دا

سەیدسادق.. ماڵێک و سووتا و کەسێک گیانی لەدەست دا
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە مالێك لە قەزای سەیدسادق سووتا و بەو هۆیەوە پیاوێكی بەساڵاچوو گیانی لەدەست دا.

تەها ئەحمەد ، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامییەتی قەزای سەیدسادق، راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 20ی 2ی 2021، بە هۆی شۆرتی كارەباوە ئاگرێک لە ماڵێك لە قەزای سەیدسادق کەوتەوە و بەشی زۆری ماڵەکە سووتا".

گوتیشی: "لە كاتی كەوتنەوەی ئاگرەكەدا پیاوێكی بەساڵاچوو كە نەخۆش بووە و توانای جوڵەی نەبووە گیانی لەدەست داوە و تەرمەكەی رەوانەی سلێمانی كراوە".
basnews -
Top