پلان هەیە هەموو پەرلەمانتارانی HDP پارێزبەندییان لەسەر هەڵبگیرێت
نێرگز دەمیركایە، نووسەر لە رۆژنامەی (دیوار)ی توركی، لە وتارێكدا باس لە پلانەكانی AKP و MHP لەبارەی HDP دەكات.
ئەو نووسەرە ئاماژەی بەوە داوە AKP بە هەمان شێوەی MHP لەگەڵ ئەوەدایە HDP لەناو پەرلەمانی توركیا نەبێت و لە پرۆسەی سیاسی دوور بخرێتەوە، بەڵام نایەوێت بە داخستنی ئەو هەنگاوە بنێت، بەڵكوو رێگەی تری پێشنیار كردووە.
نووسەر دەنووسێت“AKP لە هەنگاوی یەكەمدا، لەگەڵ MHP هەوڵ دەدەن تا پارێزبەندی لەسەر هەموو پەرلەمانتارانی HDP هەڵبگیرێت و دادگایی بكرێن و تۆمەتی تیرۆریان بدرێتە پاڵ. لە هەنگاوی دووەمدا، بۆ ئەوەی بتوانن لەسەر سندووقیش زیان بە HDP بگەیەنن، پروپاگندەیەكی باش بكەن تا بە لایەنگرانی HDP بڵێت ئەو پارتە تیرۆریستە و دەنگی پێ نەدەن".
جگە لەوەش، چەند نووسەرێكی تر ئاماژەیان بەوە داوە AKP و MHP بە نیازن یاسای پارتی سیاسی لە توركیا بگۆڕن، بۆ ئەمەشیان زیان بە HDP دەگەیەنن و لەو رێگەیەوە هاوكارییە داراییەکانی لێ دەبڕن.
باسنیوز
