سهرۆك بارزانی پیرۆزبایی له یهكێتیی قوتابییان و لاوانی كوردستان دهكات
سهرۆك مهسعود بارزانى، بهبۆنهى ساڵیادى دامهزراندنى یەكێتیی قوتابییانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، پهیامێكى پیرۆزبایی بڵاو كردهوه.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 18/2/2021، سهرۆك بارزانى پهیامێكى بڵاو كردهوه و دهڵێت: "بە بۆنەی 68ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی قوتابییانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی لاوان و قوتابییانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم، هیوای سەركەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازم".
سهرۆك بارزانى ئاماژهى بهوه داوه: "قوتابییان و لاوانی کوردستان هەر لە ساتی دامهزراندنی ڕێکخراوهکهیانهوه لە قۆناغی شۆڕشی ئەیلوول هەتا شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕین و قۆناغی دوای ڕاپەڕین، بەشێكی دیار و كاریگەری خەباتی گەلەكەمان بوونە، هەردوو ڕێكخراو قوتابخانەی پێگەیاندنی ڕۆڵەی هۆشیار و بوێر و سەركردەی بە توانا بوونە و شوێنی وزە و هەناسەی نوێ بوونە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و لە ڕێگەی تێكۆشانیاندا شەهید و قوربانییان داوە".
له پهیامهكهیدا سهرۆك بارزانى باسى لهوهش كردووه: "لە سەردەمی ئێستادا ئەو چاوەڕوانییە لە قوتابییان و لاوانی ئازیز هەیە كە هاوتەریب لەگەڵ پابەندبوونیان بە بەها بەرزەكانی ڕێبازی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری، لەڕێی زانست و داهێنان كار بۆ پێگەیاندنی گەنج و لاوی هۆشیار و بڕوابەخۆبوو بكەن، ئێوە قوتابی و لاوی قوتابخانەیەكی ڕەسەن و پڕ لە شانازیین، هەر بۆیەش ئێوە دەبێ نموونەی قوتابی و لاوی ئەو كوردستانە بن بۆ خزمەتكردنی نیشتیمانەكەتان".
سهرۆك بارزانى دهشڵێت: "دڵم بە هەبوونتان خۆشە و ئێوە ئومێدی میللەتێكی مەزڵوومن، پێویستە زیاتر لە جاران هەوڵ بدەن و لە ئاست چاوەڕوانیی كۆمەڵگە و دۆزی ڕەوای گەلەكەتاندا بن، دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەكەم و بمێنن بە خێر و خۆشی".
باسنیوز
